Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراو جه‌یمس ماتیسی ته‌مه‌ن 66 بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كاندید ده‌كات.
تره‌مپ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له شاری سینسیناتی، ناوی كه‌سێكی دیكه‌ی ئاشكراكرد كه بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت له كابینه‌كه‌یدا كاندیدی ده‌كات.
تره‌مپ كه 20ی كانوونی دووه‌می 2017 پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌ده‌ست رایگه‌یاند، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراو جه‌یمس ماتیسی ته‌مه‌ن 66 بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا كاندید ده‌كات و دووشه‌ممه‌ی ئاینده به‌فه‌رمی كاندیدبوونه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ماتیس له‌ماوه‌ی 44 ساڵی خزمه‌تیدا له داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراقدا رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕاوه.
ناوبراو پێكدادانه خوێناوییه‌كانی 2004ی فه‌للوجه‌ی به‌ڕێوه‌بردووه و به‌پێی هه‌واڵێكی CNN، ساڵی 2005 له گوتارێكیدا بۆ سه‌ربازان له سان دیێگۆ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه ته‌قه‌كردن له هه‌ندێك كه‌س به‌لایه‌وه چێژ به‌خشه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
ماتیس كه ساڵانی 2010 بۆ 2013 به‌رپرسیاریەتیی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری رۆژئاوای ئاسیا له‌ئه‌ستۆدابووه، به‌هۆی دژایه‌تیكردنی توندی ئێرانه‌وه له كابینه‌كه‌ی ئۆبامادا جێینهبووهوه و 22ی ئایاری 2013 خانه‌نشینكرا.
ناوبراو له گوتارێكیدا له كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئه‌مریكا به‌پێی پێویست له كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، زه‌مینه‌سازیی كردووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندڕه‌وی.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماتیس، دۆناڵد تره‌مپ 19ی تشرینی دووه‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ماتیس كه‌سێكی كاریگه‌ر و جه‌نه‌ڕاڵێكی راسته‌قینه‌یه.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر سه‌ربازێك بكرێته وه‌زیری به‌رگری، پێویسته حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر به‌جێهێشتنی سوپادا تێپه‌ڕیبێت.
بۆئه‌وه‌ی ماتیس پۆستی وه‌زاره‌ته‌كه وه‌ربگرێت، پێویسته كۆنگرێس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و یاسایه هه‌ڵبگرێت.