Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی به‌رێگای نایاسایی هاتوونه‌ته ئه‌مریكا و ژماره‌یان نزیكه‌ی 2 تاکو 3 ملیۆن كه‌س ده‌بێت ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كاته‌وه.
دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، تره‌مپ یه‌كه‌م دیمانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێس-دا ئه‌نجامدا. هه‌رچه‌نده ته‌واوی دیمانه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه بووه‌ته رۆژه‌ڤی ئه‌مریكا.
تره‌مپ كه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا باسی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرد كه له سنووری مه‌كسیكه‌وه به نائاسایی چوونه‌ته ئه‌مریكا، له دیمانه‌كه‌یدا دووباره باسی له‌و بابه‌ته كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا تره‌مپ، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاساییانه‌ی به 2 تا 3 ملیۆن مەزەندە كرد كه به تاوانه‌وه تێوه‌گلاون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌رچی زووه سنوورداشیان ده‌كاته‌وه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌تا ئه‌و كۆچبه‌رانه سنوورداش ده‌كه‌نه‌وه كه تاوانێكیان ئه‌نجامداوه،لەوانە فرۆشیاری مادده هۆشبه‌ره‌كانن و ئه‌ندامانی چه‌ته چه‌كداره‌كانن.
له دیمانه‌كه‌دا پرسیار له تره‌مپ كرا سه‌باره‌ت به دروستكردن و یاخود نه‌كردنی دیوار له‌نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكادا كه له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا باسی ده‌كرد، له وه‌ڵامدا گوتی: "ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وامه به‌ڵام ته‌واوی سنوور به دیوار ناگیرێت، به‌ڵكو هه‌ندێک ناوچه‌ی ته‌لبه‌ند ده‌كرێت".