Cüneyt Ateş
14 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی ئەلبابی سووریا 15 پێگه‌ی داعشیان كرده ئامانج. له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا دوو ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی، جبه‌خانه‌یه‌ك و 10 خاڵی به‌رگری تێكشێنران.
ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه 24ی ئابی رابردووەوە دهستپێكراوە،تاکو ئێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سوپای توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا به پشتیوانیی سوپای توركیا، له ناوچه‌ی راعی و مارع حه‌وت گه‌ڕه‌ك و نشینگه‌یان كۆنترۆڵكردووه و له‌و ناوچانه‌دا كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمبه چێنراوه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی دوێنێدا له‌ناوچه‌كه، نۆ ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆن گیانیان له‌ده‌ستدا و 52ی دیكه‌ش برینداربوون. له‌ناوچه‌ی دانای سه‌ربه ئەلبالب-یش چوار سه‌ربازی سوپای توركیا له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی دۆشكه‌كانی داعش به‌سووكی برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیکەوه 10 چه‌كداری په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیادا كوژران كه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی ته‌ل جیجانیان دابوو.
له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تاکو ئێستا له باكووری سووریا رووبه‌ری هه‌زار و 620 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كه 202 نشینگه‌ی تێدایه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.
هاوكات چاودێری كردنی هێڵی سنوور له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه به‌رده‌وامه.