Meltem Bulur
02 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
بەپێی زانیارییەکان باڵیۆزی دەستنیشانکراوی تورکیا لە تەل ئەبیب کەمال ئۆکەم لە ١٢ی کانوونی یەکەم نامەی متمانەی خۆی پێشکەشی سەرۆکی ئیسرائیل ریڤین ریڤلین دەکات و بەفەرمی دەست بەکار دەبێت.
بەپێی زانیارییە دیپلۆماتییەکان، دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئیسرائیل قۆناغی دەستبەکاربوونی باڵیۆزانی هەردوو وڵات گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی. دوای ئەوەی باڵێۆزی دەستنیشانکراوی ئیسرائیل لە تورکیا ئیتان نائییە دوێنێ گەیشتە ئەنقەرە، باڵیۆزی تورکیاش ئۆکەم ١٢ی کانوونی یەکەم لە تەلئەبیب دەستبەکار دەبێت.
له فڕۆكهخانهی ئهسهنبۆغا ئیتان نائییە وهڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانی دایهوه و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه وهك باڵیۆز گەیشتووەتە توركیا و ئاماژەی بەوەدا کە زۆر بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێیە وە ک باڵیۆز دەست بەکارەکانی بکات.