Sangar Hamad Azeez
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند کە لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، رێژەی سوو کەمدەکاتەوە لەبەر ئەوەی نایەوێت ئابووری وڵاتەکەی تووشی داتەپین بێت.
کاندیدی پارتی کۆماری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ترەمپ باسی لە کۆبوونەوەکەی ئەم مانگەی بانکی ناوەندی ئەمریکا کرد کە تیایدا بڕیاردراوە رێژەی سوو بەرزبکرێتەوە و گوتی: "رێژەی سوو کەمدەکەینەوە لەبەر ئەوەی نامانەوێت ئابووری وڵات تووشی داتەپین بێت".
ترەمپ پێشوتریش رایگەیاندبوو کەوا لە کارەکانی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا، جانێت یەڵەنی رازی نییە و گوتی: " لە ئەگەری سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردن دوای ئەوەی جانێت چوار ساڵی خۆی تەواو دەکات رێگەی پێ نادەین خۆی کاندید بکاتەوە".
لە بەرامبەردا کاندیدی پارتی دیموکرات، هێلاری کلینتۆن رایگەیاند کەوا باس لە سیاسەتی بانکی ناوەندی ئەمریکا ناکات لە ئێستادا.
کلینتۆن جەختی کردەوە لەوەی کەوا سیاسەتی پارە دەبێت بێلایەن بێت و گوتی: "پێویست ناکات ترەمپ باس لە باشکردن و خراپکردنی سیاسەتی بانکی ناوەندی بکات، با ئەو بانکی ناوەندی لە پەلامارەکان بپارێزێت و کەسایەتیەکانی نەخاتە لیستە درێژەکەیەوە".
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ٨ی تشرینی دووەمی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت و براوەی هەڵبژاردنەکەش لە ١٧ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوودا دەست بەکار دەبێت.