Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەنقەرە لەبارەی رووداوەکانی یەمەن: "پشتیوانیکردنی کودەتاچییەکانی یەمەن لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هێندەی دیکە ئاڵۆزی دەخاتە ناو وڵاتەکەوە".
لەڕوونکردنەوەیەکدا باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەنقەرە تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئێران بەردەوامە لە دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەب و گوتی: "بەو شێوەیە بارودۆخەکان هێندەی دیکە ئاڵۆزتر دەبن".
لە روونکردنەوەکەدا باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەنقەرە تیشکی خستوەتە سەر بڕیاری ژمارە ٢٢١٦ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رایدەگەیەنێت کە دروستبوتی ئاژاوە و ئاڵۆزی و گرفتی مەزهەبگەرایی و بەهەردەرچوونی هەوڵەکانی نێودەوڵەتی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکە دەرئەنجامی دەستوەردانی ناوخۆیی یەمەنە لەلایەن ئێرانەوە".
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئێران لەڕێگەی هێزی چەکداری و مووشەک و پسپۆری سەربازی پشتیوانی کودەتاکاران دەکات لە یەمەن، ئەمەش بووەتە هۆی ناسەقامگیری و نانەوەی کێشە لە وڵاتەکە. رژێمی ئێران بە پشتیوانیکردنی کودەتاکاران هاووڵاتییانی یەمەنی خستووەتە بارێکی نەخوازراو رووبەڕووی تراجیدیای ژیانی کردونەتەوە".
لە روونکردنەوەکە باڵیۆزخانەی سعوودیە لە ئەنقەرە جەخت دەکاتەوە لەسەر پاراستنی یەکریزی و سەروەری خاکی سعوودیە و رایدەگەیەنێت کە سعوودیە ئەوەی لەسەری بێت ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی خاکاکەی لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی و هەڕەشەی وڵاتانی دراوسێ.