Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
سیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌كین، سیناتۆری نێوههمپشایر كێڵی ئایۆت، سیناتۆری كارۆلینای باشوور لیندسی گراهام، سیناتۆری ئیداهۆ جه‌یمس ریج، سیناتۆری ئالاسكا دان سوڵیڤانی كه له دیارترین ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كۆماریخوازن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پلانی خۆیان بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا روون كرده‌وه.
سیناتۆری نیوهەمپشایر رایگه‌یاند ئێران به‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستیكی له مانگه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێل كردووه و داوای له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كرد، سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت. ئایۆت رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت هه‌نگاو بۆ ئه‌و كارە نه‌نێت، خۆیان كار بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "ره‌شنووسێك بۆ سه‌پاندنی سزای نوێی توند به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا به‌هۆی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستیكییهوه پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
ئایۆت له گوته‌كانیدا، هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی ئهمركیای دژی تاقیكردنه‌وه‌كانی مووشه‌كی بالیستیكی كه ئێران له 10ی تشرینی یه‌كه‌م و 21ی تشرینی دووه‌مدا ئه‌نجامی دابوو، به لاواز ناو برد.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزای نوێ به‌سه‌ر 11 دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تیدا سه‌پاندووه كه پشتگیریی پڕۆگرامی مووشه‌كی بالیستیكی ئێرانیان كردووه.
پارتی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و سزایانه به كه‌م ده‌زانێت و جۆن مه‌كین حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆبامای بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر بانگهێشت كرد.
مه‌كین لەم بارەوە دەڵێت کە "ئه‌وان هیچ كارێك ناكه‌ن. ئێمه وه‌ك كۆنگرێس ناچارده‌بین هه‌نگاو هه‌ڵگرین و كاره‌كان بكه‌ین".