ئەنقەرە
رێکخراوی تەندروستی جیھان WHO رایگەیاند: چەند حاڵەتێکی کرۆنایان تۆمارکردووە کە ئەگەری زۆرە توشبووەکان بەھۆی نزیک کەوتنەوەیان لە حوشتر و شوێنی بەخێوکردنیان توشی نەخۆشییەکە ھاتبن.
لە ئەبوزەبی پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵان، نەخۆش کەوتووە و پێشتر ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبووە، تەنیا ھۆکاری نەخۆشکەوتنی بە پەتای کرۆنا، سەردانی بووە بۆ دوو شوێنی بەخێوکردنی حوشترە.
ھەروەھا پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵان لە ئوردن، ئەنجامی پشکنینەکان دەریخستووە ئەو لە شاری گرەیتی سعودیە بەھۆی خواردنەوەی شیری حوشتر توشی پەتای کرۆنا بووە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.