07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
ئیزمیر- AA
٦٥ په‌نابه‌ر كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه نێردرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا لە شارۆچکەكانی كارابورون و فۆچە سنووری پارێزگای ئیزمیر، رزگارکران.
دوای ئه‌وه‌ی ههواڵدرا له‌باره‌ی بوونی گرووپێك له په‌نابه‌ران له‌ناو به‌له‌مێكدا له كه‌نارده‌ریای شارۆچكه‌ی كارابورون، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران و ٣٦ كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه نێردرابوونه‌وه بۆ سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زانیارییه‌ك كه پێیاندرابوو له‌باره‌ی بوونی گرووپێك له په‌نابه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی ئاسڵان بورنو، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا چوونه ناوچه‌كه و ٢٩ په‌نابه‌ریان رزگاركرد كه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، په‌نابه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.