ئیزمیر.. ده‌ستگیركردنی ٢٠٣ كۆچبه‌ری نایاسایی
Izmir
ئیزمیر – AA
٢٠٣ كۆچبه‌ری نایاسایی كه هه‌وڵیان ده‌دا به شێوەیەکی نایاسایی سنووری توركیا ببڕن و بچنه ده‌ره‌وه له هه‌ردوو قه‌زای دیكیلی و كارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له سنووره ئاوییه‌كانی قه‌زای دیكیلی دوو به‌له‌می چوپیان راگرت و ١٥١ كۆچبه‌ره ناساییه‌كه‌ی نێو به‌له‌مه‌كانیان ده‌ستگیركرد كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، هه‌روه‌ها له سنووره ئاوییه‌كانی كه‌نداوی گه‌ره‌نجه سەربە قه‌زای كارابورون، ٥٢ كۆچبه‌ری نایاساییان له به‌له‌مێكی چوپدا ده‌ستگیركرد.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن