Mesut Varol
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
وان- AA
لە شارۆچکەی گەڤاش سەربە پارێزگای وان، یەختێک دوای ئەوەی چووە ناو دەریاچەکەوە بێسەروشوێن بوو.
تیمە فریاگوزارییەکان و هێزەکانی جەندرمە لە زەوی و ئاسمانەوە بەدوای یەختەکەدا دەگەڕێن.
بە فەرمانی وەزارەتی بەرگریی تیمێکی مەلەوانیی شەش کەسی سەربە هێزە دەریاییەکانی تورکیا لە ئیستانبوڵەوە گەیشتە وان و بەشداریی کرد لە هەڵمەتی گەڕاندا.
یەختە بێسەروشوێن بووەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی رابردوو چووبووە ناو دەریاچەی وان-ەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە پچڕانی پەیوەندیی هێزە ئەمنییەکان لە ونبوونی ئاگادار کراونەتەوە.
دەستبەجێ تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایش و فەرماندەیی جەندرمەی وان بە هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەم دەستیان بە گەڕان کرد بەدوای یەختەکەدا، تا ئێستاش، تەرمی ١١ کەس دۆزراوەتەوە کە پێدەچێت هاووڵاتی بیانی بن، بەڵام هیچ شوێنەوارێکی یەختەکە نەدۆزراوەتەوە.
دوای رووداوەکەیش پێنج کەس دەستبەسەرکراون.