توركيا

لە رێی کامێرای ژێر دەریاوە وێنەی بەردە کلسییەکانی ژێر دەریاچەی وان تۆمار کران

"دروستبوونی هەر یەکێک لەم بەردانە پێویستی بە چەندین سەدە هەیە، لە بنی دەریاچەکەدا و لەو شوێنانەی ئاوی سازگاریان لێیە دروست دەبن".

Mesut Varol  | 23.06.2022 - نوێکردنەوە : 27.06.2022
لە رێی کامێرای ژێر دەریاوە وێنەی بەردە کلسییەکانی ژێر دەریاچەی وان تۆمار کران

Van

وان - AA

بەردە کلسییەکانی ژێر دەریاچەی وان کە بە "هێلانەی پەریانی ژێر ئاو" ناسراون وبەرزیی هەندێکیان دەگاتە نزیکەی ٢٣ مەتر، لە رێی کامێرای ژێر دەریاوە، وێنەیان گیرا.

ئەم بەردانە نزیکەی دوو بۆ سێ کیلۆمەتری ژێر دەریاچەی وانیان گرتووەتەوە و بوونەتە جێگای سەرنجی مەلەوانەکانی ژێر دەریاچەکە.

دەرهێنەری وێنەگرتنی ژێر ئاو، تەحسین جەیلان لەگەڵ گروپێکی مەلەوانی حەوت کەسیدا، وێنەی بەردە کلسییەکانی ژێر دەریاچەی وانی تۆمار کرد کە درێژی یەکێکیان دەگاتە ٢٣ مەتر.

جەیلان، لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لە خاڵە جیاوازەکانی ژێر دەریاچەی واندا ئەم بەردانە دەبیندرێن، گوتیشی: "دروستبوونی هەر یەکێک لەم بەردانە پێویستی بە چەندین سەدە هەیە، لە بنی دەریاچەکەدا و لەو شوێنانەی ئاوی سازگاریان لێیە دروست دەبن. بەهۆی ئەوەی لە شێوەی تاوێرەبەرددان، وا دەردەکەون کە بێگیانبن بەڵام لە راستیدا زیندوون و بەردەوامیش لە گەشە کردندان، بەهۆی پێکهاتەکەشیانەوە لە مەرجان دەچن. تا ئێستا لە زۆر شوێندا دۆزراونەتەوە. بەرزترینیان ٢٣ مەترە. پێویستە ئەو شوێنانەی ئەم بەردە کلسییانەیان لێیە بەشێوەیەکی هەستیار بپارێزرێن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın