Sinan Uslu
07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
پەرلەمانى توركيا - AA
پەرلەمانتارى ئاک پارتى لەسەر بازنەی تەكيرداغ، مستەفا شەنتۆپ، لە گەڕى سێيەمى دەنگدان لە ئەنجوومەنى گشتيى پەرلەمانى توركيا بە كۆكردنەوەى ٣٢٨ دەنگ، دووبارە بە سەرۆكى پەرلەمانى توركيا هەڵبژێردرايەوە.
٥٥٧ پەرلەمەنتار بەشدارى گەڕى سێيەمى دەنگدانى ئەنجوومەنى گشتييان كرد.
پەرلەمانتارى ئاك پارتى لەسەر بازنەی تەكيرداغ، مستەفا شەنتۆپ ٣٢٨ دەنگ، پەرلەمانتارى جەهەپە لەسەر بازنەى ئەنقەرە خەلوق قۆچ ١٣٤ دەنگ، پەرلەمەنتارى هەدەپە لەسەر بازنەى ئيستانبوڵ، ئێرۆڵ كاترجيئۆغڵو ٥١ دەنگ، پەرلەمانتارى ئيیى پارتى لەسەر بازنەى عەنتاب، ئيمام حوسێن فيليز ٣٧ دەنگى بەدەستهێنا و حەوت دەنگیش پوچەڵكرايەوە.
بەم پێیە مستەفا شەنتۆپ، لە گەڕى سێيەمدا و بە بەدەستهێنانى زۆرينەى دەنگى ئامادەبووان بە سەرۆكى نوێى پەرلەمانى توركيا هەڵبژێردرا.