Enes Kaplan
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك، رایگهیاند: "لە ساڵى ٢٠٢٠دا دووفاقى ئەو لايەنانەمان بينى كە لە كاتى ههوڵدان بۆ نانهوهی گرژیى لە توركيا هەڵوێستى جياوازيان نيشاندەدا، بهڵام لە كاتى دروستبوونى گرژیی لە وڵاتى خۆيان، ئهوهمان بینی كه چ رێكارێكی توندیان گرتووهتهبهر".
عومەر چەليك، لە كاتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى راپهڕاندنی ناوهندیی ئاک پارتى بە سەرۆكايەتى سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لە ناوەندى گشتيى پارتەكە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى سازكرد.
چەليك لەبارەى بوونی توركيا لە سووريا، رایگهیاند: "ئەگەر توركيا لە سووريا نەبووايە، خوێنى بێتاوانەكانى ئەوێ لەگەڵ هێزە بەشەڕهاتووەكان و رێكخراوە تيرۆريستييەكان تێكەڵ دەبوو".
سەبارەت بە لێدوانەكانى ئۆپۆزسیۆن و لهسهروویانهوه جەهەپە بهوهی كه "ئەم دەسەڵاتە بە ههڵبژاردن يان بەبێ هەڵبژاردن دەبەينەوە"، رایگهیاند: "بردنەوە بە هەڵبژاردن كارێكى شەرعييە. سياسەت بۆ ئەمە دەكرێت. بەڵام چۆن دەسەڵات بەبێ ههڵبژاردن دەبەيتەوە و چۆن ئەمە جێبەجێدەكەيت؟ ئەمە بانگەوازێكى ئاشكرايە بۆ كودەتا. هەڵوێستێكه كه پێویسته شهرمهێن بێت".
گوتەبێژى ئاك پارتى گوتيشى: "سوپا لە چاوی ئەمانەدا تەنها ميكانيزمێكە بۆ ئەنجامدانى كودەتا. ئەمە خۆى لە خۆيدا بێڕێزييەكە بە سوپاى توركيا".
راشيگەياند: "ديموكراسى لەوهدا نییه كه ئێوە ناوی جیا له كودەتاكان بنێن".
هەروەها عومهر چهلیك رایگهیاند: "كودەتا راكێشانى چەكە لە گەل، كودەتا گەورەترين رهوشتنزمییه. تەواو، ئەمە ئەولاترى نييە، ئەمە چاك و خراپى نييە".
گوتيشى: "ئەمانە ئەو كەسان نيین كه دهرووندرووستییان لە جێى خۆیدا بێت. ئەمانە ئەو كەسانە نيین كە حەزيان لە چاكە بێت بۆ وڵاتەكەيان. كودەتا، گەورەترين خراپەكارييە لهبهرامبهر گەلێكدا بكرێت".
چەليك لهبارهی گوتەيەكى سەرۆكوەزيرانى ئەرمينيا، پاشينيان دوا و رایگهیاند: "بەهۆى ئەو پشتیوانییهی كە توركيا له ئازەربايجانى كردبوو، پاشينيان لێدوانێكى بەم شێوەيەى داوه: 'ئێمە گەمارۆمان خستە سەر توركيا، ئەهۆى ئەو پاڵپشتييەى كە لە ئازەربايجانى كردبوو. ههربۆیهش ئابووریی توركیامان تووشی ئیفلیجی كرد. ئەگەر توركيا واز لەو پشتیوانییه بهێنێت، رۆڵمان دەبێت لە دووبارە راستكردنەوەى ئابوورى توركيا'. دەكرێت ئەمە بە گەمژانەترين نوكتەى ساڵى ٢٠٢٠ دابنرێت".
سهبارهت به دژایهتییكردنی توركیا لهنێو یهكێتیی ئهورووپادا، چهلیك رایگهیاند: "كێ لە ناو يەكێتیى ئەورووپادا باس لە دژايەتيیكردنى توركيا بكات، بێگومان ئەوە دەيەوێت داهاتووى ئەورووپا لە ناوببات".