Sertaç Bulur
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا له ناوچه‌ی چیای گابار له پارێزگای شرنه‌خ ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌ك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دا گیرا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شرنه‌خ ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له چیای گابار ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌ك، بڕێك ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی و كه‌لوپه‌لی تیرۆریستان‌دا گرتووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كراوه‌ته‌وه.