Hemın Othman Mohammed
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
- 80 مادده‌ی پاکێجی پڕۆژه یاساكان له دانیشتنی په‌رله‌مانی توركیادا په‌سه‌ند كرا.
- به‌و پێیه، هه‌كاری و شڕنه‌خ وه‌ك پارێزگا ده‌مێننه‌وه، یوكسه‌كۆڤا و جزیره كه بریاربوو ببنه پارێزگا، وه‌ك شارۆچكه ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مادده‌ی په‌یوه‌ست به گۆڕینی ناوه‌كان هه‌كاری بۆ جۆله‌مێرگ و شڕنه‌خ بۆ نوح له ده‌قی پڕۆژه‌كه ده‌رهێنرا.
80 مادده‌ی پاکێجی پرۆژه یاساكان له‌دانیشتنێکی په‌رله‌مانی توركیادا په‌سه‌ند كرا. به‌و پێیه، هه‌كاری و شڕنه‌خ وه‌ك پارێزگا ده‌مێننه‌وه، یوكسه‌كۆڤا و جزیره كه بریاربوو ببنه پارێزگا، وه‌ك شارۆچكه ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مادده‌ی په‌یوه‌ست به گۆڕینی ناوه‌كان، هه‌كاری بۆ جۆله‌مێرگ و شڕنه‌خ بۆ نوح له ده‌قی پڕۆژه‌كه ده‌رهێنرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كان له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پاكێجی پرۆژه یاساكان و ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌قه‌ی په‌یوه‌سته به گۆڕینی پێگه‌ی هه‌كاری و شڕنه‌خ له‌پارێزگا بۆ شارۆچکه، له مادده‌که‌دا، پێشنیاره‌کان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی که‌سانێک له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆ و پارێزگار بۆ شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانی، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، كه به تۆمه‌تی تیرۆر له كار دوورخراونه‌ته‌وه، له مادده‌کانی پرۆژه یاساكه ده‌رهێنرا.
له كاتێكدا ئه‌و گۆڕانکارییانه به پێشنیاری هاوبه‌شی هه‌رچوار پارته‌كه له ده‌قی پرۆژه‌کان ده‌رهێنراوه، په‌رله‌مانتارانی پارتی ئۆپۆزسیۆن به چه‌پڵه‌رێزان پێشوازیان له بڕیاره‌كه كرد.