Sarp Özer
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی په‌که‌که، که له‌ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کاندا له شرنه‌خ کوژراون، بۆ 26 چه‌کدار به‌رزبووەوە. ئه‌وه‌ش زانراوه که یه‌کێک له چه‌کداره کوژراوه‌کان، به‌ناو به‌رپرسی به‌ره‌ی به‌ستله‌ر دهرهلهری رێکخراوی تیرۆریستیی بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌کانی جه‌ندرمه له گونده‌واره‌کانی به‌ستله‌ر ده‌ره‌له‌ر له شرنه‌خ، درێژه‌ی هه‌یه.
هێزه ئه‌منییه‌کان پێگه‌ی چه‌کدارانی په‌که‌که‌یان له گردی ناڵاگوا دیارییکردووه و دواتر ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر ناوچه‌که ئه‌نجامداوه و 8 چه‌کداریان کوشتووه. به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا کوژراون بۆ 26 چه‌کدار بەرزبووەوە.
ئه‌وه‌ش زانراوه که یه‌کێک له چه‌کداره کوژراوه‌کان به‌ره‌گه‌ز ئێرانی و نازناوی سۆرۆ و به‌ناو به‌رپرسی به‌ره‌ی به‌ستله‌ر دهرهلهری رێکخراوی تیرۆریستیی بووه.