Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی پێشوازیكردن له‌و منداڵانه‌ی به‌شداریان له 39ـه‌مین فێستیڤاڵی 23ی نیسانی نێوده‌وڵه‌تی TRT كردبوو، رایگه‌یاند "هه‌موو مردنێك زووه، به‌ڵام به راستی مردنی منداڵ زۆر زووه. ئێمه ده‌مانه‌وێت منداڵ بژی. ده‌مانه‌وێت منداڵ بژی بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌بوو هاوكاربێت له بنیاتنانی جیهانێكی جوانتردا. له‌وه‌یش گرنگتر منداڵان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ژیاندا نه‌مێننه‌وه، با هه‌ست به ئارامی و ئاسایش بكه‌ن، ده‌مانه‌وێت هه‌ر له خۆراكه‌وه تا جلوبه‌رگ، له په‌روه‌رده‌وه تا ته‌ندروستی هه‌موو خزمه‌تێك بكرێن. بۆ ئه‌وه‌یش پێویستمان به پشتیوانی ئێوه هه‌یه. له دایك و باوكتانه‌وه، له مامۆستاكانتانهوه ده‌ست پێ بكه‌ن و، ده‌بێت له هه‌موو گه‌وره‌كانی وڵاته‌كه‌مان داوابكه‌ن هه‌ستیارتربن له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی منداڵانی جیهان هه‌یانه. دڵنیابن ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێت ده‌بێت".
گوتیشی: "لە رێگەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی حکوومی لە زۆر وڵات بەردەوامین لە هاوکاریکردنی تەندروستی، پەروەردەیی و کۆمەککردنی منداڵان. مرۆڤ لە شوێنێک کە منداڵیشی لێ بن بەدوای پێوەرێکی دیکەدا ناگەڕێت. لەمبارەیەوە لەسەر ئاستی جیهان تورکیا دوای ئەمریکا لە ریزی دووەمدا دێت. بەڵام لە کاتێکدا بە بەراورد لەگەڵ تێکڕای داهاتی ئابووری هەڵیسەنگێنین تورکیا لە ریزی یەکەمە. چونکە ئێمە خەمخۆرین. ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری ستەملێکراو و زیانلێکەوتووان".