Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە بڕیاری دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت‌پرسیی، رایگەیاند "ئه‌و بڕیاره‌ی دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیارێكی درووسته. چونكه دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردن نه‌ك ته‌نها ئه‌مڕۆ له رابردووش‌دا بابه‌تی هاوشێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه و هه‌میشه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا بڕیاری هاوشێوه‌ی داوه".
بەکر بۆزداغ راشیگەیاند ''دادگای دەستووریی ماف و دەسەڵاتی لێکۆڵینەوەی لە بڕیاری گشت‌پرسیی نییە. ئەمە بە پێی دەستوور و بە پێی ئەو پەیماننامانەش کە تورکیا واژووی کردووە، بەوشێوەیەیە. بە پێی یاساکانی ئێمەش ئەو مافەی نییە. چونکە دەستوور فەرمان دەکات بەوەی کە بڕیارەکانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، دوایین بڕیارن و ناتوانرێت پەنا بۆ هیچ مەرجەعێک ببرێت لەبەرامبەریاندا. ئەو ''هیچ مەرجەعە'' دادگای دەستووریش دەگرێتەوە. ئەگەر هات و داواکارییەکی لەوجۆرەش پێشکەشکرا، تەنانەت دادگای دەستوورییش، جگە لە بژاردەی رەتکردنەوەی داواکارییەکە، هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نابێت''.