Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئیستانبوڵ – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئاواتەخوازن بە زووترین کات ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا وەدیبێت و رایگەیاند "دەمانەوێت حکوومەتێکی شەرعی لە سووریا بێتە سەرکار".
چاوشئۆغڵو لە میانی کردنەوەی کۆڕبەندی دووەمی وەزیرانی دەرەوەی سیستەمی هەماهەنگی تورکیا-ئەمریکای ناوەڕاست، گوتارێکی پێشکەش کرد.
مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان بە رێزەوە چاودێری رەوشی وڵاتانی ئەمریکای لاتینی دەکەن بە هۆی هەڵوێستەکانیان لە دژی دەستوەردانی دەرەکی و کودەتاکان. هاوکات تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەو وڵاتانە و تورکیا لە هەماهەنگییەکی پتەودان و گوتیشی: "ئێمە دەزانین کە بۆ جێبەجێکردنی ئەمە بە تەواوی ماناکان هێنانەدی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی تا چ رادەیەک گرنگە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە خوازیارن بە زووترین کات ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا وەدیبێت و، گوتی: "دەمانەوێت حکوومەتێکی شەرعی لە سووریا بێتە سەرکار".
مەولود چاوشئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە تورکیا باوەشی بۆ سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی و سووری کردووەتەوە و، لە هەمانکاتدا بۆ پاراستنی سنوورەکانی بەرەنگاری زیاتر لە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەبێتەوە.