Enes Kaplan
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی ئاک پارتی عومه‌ر چه‌لیک گوتى، "ئەوەى چاوەڕانين لە ئەمريكا، گەڕانەوەيە بۆ هەڵوێستى بێلايەنانەى. لەو بڕوايەداين ئەو هەنگاوانەى ئەمريكا كە زيان بە هەڵوێستى بێلايەنانەى دەدات، سوود بە ئاشتى ناوچەكە ناگەێنێت".
عومەر چەليك، لە كاتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنى ئاک پارتى لە ناوەندى گشتيى پارتەكە، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى سازكرد.
چه‌لیک، گوتى: "نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان، ڤێرجینیا گامبا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی رێكخراوی هه‌سه‌ده كه به نهێنی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌یه، له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌نجامداوه. ئه‌مه هه‌وڵی پشتیوانییكردن له تیرۆره، ئه‌مه له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدراوه. به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".
چه‌لیك، لە بارەى پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، گوتى، "ئێمه ئه‌و وڵاته نیین كه به‌دوای پێكدادانهوهیه، ئێمه وڵاتی دیپلۆماسیین. ده‌وڵه‌تێكی ره‌گ و ریشه داكوتاوین كه خۆمان به به‌رپرسیار له ئاشتی ناوچه‌كه ده‌زانین، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ین".
لەبارەی ناکۆکییەکان لەگەڵ یۆنان و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە چەليك گوتى، "هەندێكيان بێن و داواكارى زۆر گەورە بخەنە سەر مێز و بڵێن 'واز لە ماف و بەرژەوەندى خۆتان بهێنن' گفتوگۆ ناكرێت. توركيا لێرەدا لەگەڵ گفتوگۆیەکی بێ مەرجە".
گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك، گوتيشى، "ئه‌وه ده‌بینین كه فه‌ڕه‌نسا لێره (خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست) هه‌ڵوێستێكی به ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی هه‌رێمایه‌تیی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه به روانگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا مامه‌ڵه ناكات. به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه، فه‌ڕه‌نسا لێره له‌ڕێگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی زۆر تایبه‌تیی هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌وڵده‌دات ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له لیبیا و سووریا مایه‌پووچ بووه، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست قه‌ره‌بووی بكاته‌وه".