Özcan Yıldırım
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى ئاك پارتى عومەر چەليك، لە بارەى دەستلەكاركێشانەوەى وەزيرى گەنجينە و دارايى توركيا بەرات ئاڵبايراك، گوتى، "راى بەڕێز سەركۆمارمان، بەو شێوەى كە بە گونجاوى دەزانێت بۆ راى گشتى بڵاوي دەكاتەوە".
عومەر چەليك، لە كاتى بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى ناوەندی بڕیار و بەڕێوەبردنى ئاک پارتى لە ناوەندى گشتيى پارتەكە کە بە سەرۆكايەتى سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى سازكرد.
چەليك، لە بارەى دەستلەكاركێشانەوەى وەزيرى گەنجينە و دارايى توركيا بەرات ئاڵبايراك، گوتى، "راى بەڕێز سەركۆمارمان، بەو شێوەى كە بە گونجاوى دەزانێت بۆ راى گشتى بڵاوي دەكاتەوە".
چەليك گوتيشى، "لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا، سپاردنی بەرپرسیارێتی، لێسەندەنەوەی پەرپرسیارێتی، پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوە و یان رەتکردنەوەی، لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی کۆمار دایە".
عومەر چەليك، جەختى لەسەر نەبوونى هيچ گرفتێك لە دەوڵەتدا كردەوە و گوتى، "هیچ گرفتێک لە دەوڵەتەکەماندا نییە و هەموو شتێک لە شوێینی خۆیەتی و بە هێزەوە درێژە دەدەین بە رێگەکەمان".
سەبارەت بە هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا و پيرۆزكردن لە كانديدى براوەى هەڵبژاردنەكان، چەليك گوتى، "توركيا، كەى ئەنجامە فەرمييەكان ئاشكراكرا ئەوە پيرۆزبايى لە براوە دەكات".