Buket Güven
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٥٧٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٨٥ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٥ هەزار و ٤١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٥٧٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، دوو هەزار و ٤٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٤٠ هەزار و ٢٨٦ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٥ مليۆن و ٢٧٣ هەزار و ٢٢٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٩٦ هەزار و ٨٣١ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٩٧٢ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٥ هەزار و ٥٧٣ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٨٧٦ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٣،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٩،٩ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٤،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٢ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- " دەمامكەكانتان بە شێوەيەكى راست ببەستن بارى ڤايرۆسەكە كەمبكەنەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٥٧٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە ١٢٧ حاڵەت لە دوێنێ زياترە. كاريگەرترين چەكمان لەم قۆناغەى كە خێرايى بڵاوبوونەوەى پەتاكە زياديكردووە ئەوەيە كە دەمامكەكان بە شێوازێكى دروست ببەستن بە شێوەيك كە دەم و لووتمان داپۆشێت. دەمامكەكانتان بە شێوەيەكى راست ببەستن بارى ڤايرۆسەكە كەمبكەنەوە".