Muhammed Ali Toruntay
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژى ئاك پارتى، عومەر چەليك، گوتى "كەى كە كەسانێك بچن و خۆيان لە دايكانى دياربەكر بێئاگابكەن و بڵێن 'من باسى كێشەى كورد دەكەم'، 'من باسى كێشەكانى منداڵانى كورد دەكەم'، 'من بەم شێوەيە بەرگریی لە ديموكراسى دەكەم'، 'من لە دژى قەدەغەكراوەكانم' و هەڵوێستێك نەنوێنێت كە پاڵپشتى لە دايكانى دياربەكر بكات، ئەوە بزانن كە دوو روويى دەنوێنێت".
عومهر چهلیک له كاتێكدا كه كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ناوەندی بڕیار و بهڕێوهبردنی ئاک پارتی له ناوهندی گشتیی پارتهكه بهردهوام بوو، كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیی ئهنجامدا.
چەليك گوتى، "ئەگەر يۆنان لە گۆڕەپاندا واز لە هەڵوێستى درووستكردنى دۆخێكى جددى بهێنێت ئەوە دەرگاى گفتوگۆ هەموو كات كراوەيە".
چەليك گوتيشى، "ئەگەر بيانەوێت گفتوگۆ وەك ئامرازێك بەكاربهێنن و لە گۆڕەپاندا دۆخێكى جددى دروستبكەن، ئەوە لێرەدا سووربوونى توركيا بنەمايە".
چەليك، باسى لە قۆناغى نوێى كۆمارى قوبرسى باكوور كرد و گوتى، "ئەو قۆناغە سياسييەى كە پەيامى ئازاربەخش بە قوبڕسی باکوور، دۆزى قوبڕس و توركيا لە سەرۆكايەتى كۆمارى قوبڕسى باكوورەوە گوێمان لێدەبوو، داخرا".
لە بارەى لێدوانەكانى سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆنەوە، عومەر چەليک گوتى، "لێدوانەكانى ماكرۆن، كەرەستەى ئايدۆلۆجى و لۆجيستى بۆ رێكخراوى وەكو داعش دابين دەكات. ئەوەى كە كردوويەتى ئارامى و كۆمەڵگەى فەڕەنساش تێكدەدات".
چەليك گوتيشى، "بەكارهێنانى ئيسلام و تيرۆر لە تەنيشت يەك و لە يەك دەقدا، تێپەڕاندنى لە ئەنجوومەنى وەزيران و لە ژێر ياسادا، ناديدييەكى گەورەيە".
گوتەبێژى ئاك پارتى عومەر چەليك، ئامادەيى وڵاتەكەى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ يۆنان نيشاندا و گوتى، "ئەگەر لە روانگەى يۆنانەوە دانيشتن لە سەر مێزى گفتوگۆ بە شێوەى دۆسيەيەكى گشتگير و دۆستانە بێت، ئەوە توركيا بۆ ئەمە ئامادەيە".