TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
لەسەر پێشنیازی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ فراکسیۆنەکانی ئاک پارتی، جەھەپە، ھەدەپە، مەھەپە و ئیی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئیسرائیلیان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ یەکەم واژووى لەسەر كرد، ئاماژە بەوە کراوه کە ھەوڵەکانی توندوتیژی، سیاسەتەکانی زۆرداری و رێگرتن لە ئازادی پەرستش کە ئیسرائیل لە قودس لە دژی خەڵکی سڤیل و فەڵەستینییە بێ بەرگرییەکان گرتوویەتییە بەر لە رۆژانی بەر جەژنی رەمەزاندا، ئاراستەیەکی ترسناکی لە خۆگرتووە.
راگەیەندراوە ھاوبەشەکەى پەرلەمانى توركيا بە توندی سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا دەکات و تێیدا ھاتووە، "بە توندی سەرکۆنەی ئەم ستەم و نا شەرعییەتە دەکەین".
ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل بۆسەر قودس، کە دژی یاسای نێودەوڵەتیی، بریارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، داوا لە ھەموو جیھان دەکەین چیتر کات بە فیڕۆ نەدەن و رێکاری کاریگەر و بە ئەنجام بگرنەبەر".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن