Gülşen Topçu
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
غەززە - AA
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، رایگەیاند ژمارەی قوربانييەكانى رووداوەكانى غەززە بۆ ٢٠ شەھید و ٦٥ بريندار بەرزبوویەوە.
لەو راگەیەندراوەی کە لەلایهن وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین-وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٠ کەس شەھید بوون کە نۆیان منداڵن و ٦٥ کەسیش برینداربوون، بەڵام ھیچ زانیارییەکی لهسهر ئەوە ئاشکرانەكراوه کە ئایا تەقینەوەکە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بووە یان نا.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، پێشتر لە راگەیەندراوێکدا شەھید بوونی نۆ کەس کە سێ کەسیان منداڵ بوون بەهۆى تەقينەوەيەك لە کەرتی غەززە ئاشکراکردبوو.
ھاوکات، سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاندبوو. جگە لەوە سوپای ئیسرائیل، ئەوەشی ئاشکراکرد کە ژمارەیەکی زۆر مووشەک لە غەززە-وە ئاراستەی باشووری وڵاتەكە کراوە.