لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تا ئێستا ٧١ ھەزار و ٦٦٠ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە ١١ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٤٨٦ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.
Gazze
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٧١ ھەزار و ٦٦٠ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە و ٢٠ی دیکەیش بریندارکراون.
باسی لەوەش کردووە، لەو کاتەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لە ١١ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە تا ئێستا، ٤٨٦ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و ھەزار و ٣٤١ی دیکەش بریندارکراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧١ ھەزار و ٦٦٠ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧١ ھەزار و ٤١٩ کەس.
