Dildar Baykan
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی، نیگەرانی خۆیانی لە توندوتیژییەکانی قودسی رۆژھەڵات و لە نزیکەوە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی راگەیاند و خۆی لە ئیدانەکردنی ئیسرائیل دزییەوە.
ساکی، لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو رووداوانەی کە ھێشتا لە قودسی رۆژھەڵات-ی داگیرکراو بەردەوامە، کرد.
ساکی، کە بە "ئیسرائیل" ناوی قودسی رۆژھەڵات-ی ھێنا، گوتی "لە نزیکەوە چاودێری ئەو رووداوەکانی توندوتیژی دەکەین کە لە ئیسرائیل بەردەوامە. زۆر نیگەرانین لە بەرامبەر دۆخی ناوچەکە بەو پێکدادانە توندەشى کە لە رۆژانی رابردوودا بینیمان".
جێن ساکی، ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆشکی سپی جاک سولیڤان لە کۆتایی ھەفتەدا لەگەڵ ھاوتا ئیسرائیلیەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و گوتی، "سولیڤان، جارێکی دیکە باسی لە نیگەرانییەکانی لە بارەی دەرکردنی چاوەڕوانکراوی خێزانە فەڵەستینییەکان لە خانووەکانیان، کرد. ھەردوولا، جگە لەوە لەسەر قبوڵنەکردنی ئاراستەكردنى مووشەک لە غەززە-وە بەرەو ئیسرائیل و پێویستی سەرکۆنەکردنی ئەوە ھاوڕا بوون".
ساکی، ئەوەشی راگەیاند کە تیمەکانی ئاسایشی نیشتیمانی لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکانی ناوچەکە دەکەن و خۆی لە ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە رێوشوێنی خۆیان و ھەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا دزییەوە.