Dildar Baykan
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
بەڕێوەبەرى كارگێڕیی كۆشكى سپى مارك ميادۆس، ئاشكرایكرد ئەمڕۆ بڕيار لەسەر دەركردن يان مانهوهی سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ كە تووشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بووه، لە نەخۆشخانەى واڵتەر ريد-ى سەربازیی دهدرێت.
مارك ميادۆس كە لە رێگەى تەلەفۆنەوە پەيوەندیى بە كەناڵى فۆكس-هوه كرد، جەختى لەوەكردەوە، تەندروستى دۆناڵد ترەمپ بەرەو باشبوون دەچێت و رایگهیاند: "سەرۆك لەگەڵ ئەوەى بەرهنگارى ڤايرۆسى كۆرۆنا دهبێتهوه، ئامادەيە بگەڕێتەوە سەر بەرنامەى كارى خۆى".
ميادۆس راشیگهیاند: "ئەمڕۆ پزيشكەكان هەڵسەنگاندنێك دەكەن و پاشان سەرۆك ترەمپ، راوێژكاریان لهگهڵ دهكات و بڕيار لەسەر جێهێشتن يان نەهێشتنى نەخۆشخانە دەدات".
- پەيامى "هەست بە باشبوون دەكەم" لەلايەن میلانیا ترەمپ-وە
لەلايەكى ديكەوە، ميلانيا ترەمپ-ى هاوسەرى سەرۆكى ئەمريكا، كە ئەويش تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە، لە پەيامێكيدا لە رێگەى تويتەرەوە سوپاسى ئەو كەسانەى كرد كە پاڵپشتييان كردووە و نووسویهتی: "هەست دەكەم باشم و بەردەوام دەبم لە پشوودان لە ماڵەوە".