سياسەت, جيهان

كۆشكى سپى: "ئەردۆغان و بايدن لەبارەی فڕۆکەخانەی کابول گەیشتنە لێکتێگەیشتن"

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جاک سولیڤان: "لە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان-بایدندا، پرسی S-400 باسکرا. نەگەیشتنە چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بەڵام بەڵێنیان لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆک دا".

Dildar Baykan  | 17.06.2021 - نوێکردنەوە : 22.06.2021
كۆشكى سپى: "ئەردۆغان و بايدن لەبارەی فڕۆکەخانەی کابول گەیشتنە لێکتێگەیشتن"

Washington DC

واشنتۆن - AA

کۆشکی سپی رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، ھەردوو وڵات گەیشتنە لێکتێگەیشتنێك لەبارەی فڕۆکەخانەی کابول و بایدنیش پشتیوانیی خۆی بۆ ئەم پێواژووە راگەیاندووە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، جاک سولیڤان، کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەی خۆی لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ پەیامنێرەکانی کۆشکی سپی ئەنجامدا.

سولیڤان کە ئامادەی کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و بایدن ببوو، لە بارەی کۆبوونەوەکە گوتی، "لە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان-بایدندا، پرسی S-400 باسکرا. نەگەیشتنە چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بەڵام بەڵێنیان لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆک دا".

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی دەرچوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول کراوە و گوتی، "سەرکۆمار ئەردۆغان، دەربارەی دابینکردنی ئاسایشی ئەو فڕۆکەخانەيە ئەوەی گوت کە پێویستیان بە پاڵپشتی دەبێت و بایدنیش بەڵێنی پاڵپشتیکردنی پێدان".

جاک سولیڤان جەختی لەوە کردەوە کە ھەردوو سەرۆک تیمەکانیان بۆ کارکردن لەسەر دوایین پلانى پەيوەست بەم پرسە راسپاردووە و گوتی، "گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک لە سەر ئەوەى کە تورکیا رۆڵی سەرەکی لە دابین کردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارازی (کابول) بگێڕێت. ئێستا کار لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەمە دەکەین".

- "متمانەمان بەوە ھەیە کە تورکیا دەتوانێت ئەو رۆڵە بەجێ بگەێنێت".

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی جەختى لەوەش كردەوە كە نیگەرانییەکانی ئەگەری ھێرشکردنی تاڵیبان بۆسەر ناوچە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانی چواردەوری کابول بەجیددی وەردەگرن.

جاک سولیڤان ئاماژەی بەوەش کرد کە ھەستێکی باشی لەبەرامبەر کارکردن لەگەڵ تورکیا لە فرۆکەخانەی کابول ھەیە و گوتی، "متمانەمان بەوە ھەیە کە تورکیا دەتوانێت ئەو رۆڵە بەجێ بگەێنێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın