Emre Gürkan Abay
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
باكو- AA
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌رمینیا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی په‌لاماردانی خاكی خاكی ئازه‌ربایجانه‌وه رووسیا بهێنێته نێو شه‌ڕه‌كه‌وه و رایگه‌یاند: ''تورکیا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی. دەبێت لە قۆناغی چارەسەری قەرەباغ-دا بوونی هەبێت''.
ئیلهام عه‌لیێڤ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته خه‌به‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سوپای ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ به سه‌ركه‌وتوویی له پێشڕه‌وییدایه.
عەلییڤ رایگه‌یاند: ''ئەرمینیا بە هێرشکردنە سەر خاکی ئازەربایجان هەوڵ دەدات رووسیا پەلکێشی جەنگ بکات''.
هه‌روه‌ها گوتی: ''تورکیا خاوەنی پێگەیەکی بەهێزە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی. دەبێت لە قۆناغی چارەسەری قەرەباغ-دا بوونی هەبێت''.
سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند: ''لە سایەی درۆنە باڵاکانی تورکیاوە زیانە گیانییەکان کەمی کرد. ئەو درۆنانە توانای تورکیا نیشان دەدەن، ئێمەش بەهێز دەکەن''.
گوتیشی: ''لە ئازەربایجان ئەرمەنی دەژین. ئێمە لەگەڵ گەلی ئەرمەندا کێشەمان نییە. گەل لە ئەرمینیا بارمتەی دەسەڵاتی خۆیەتی. خەڵکی قەرەباغ هاووڵاتی ئێمەن. دوای تەواوبوونی سیاسەتی داگیرکاری ئێمە بەیەکەوە لەوێ دەژین''.