Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ١٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، ٧٣ کەسیش گیانی لەدەستداوە، ژمارەی حاڵەتەکان بەرزبوویەوە بۆ ٢٧ ھەزار و ٦٩ کەس و کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٥٧٤ کەس.
بەپێی "تابلۆی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا" کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا دانراوە، تێدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمڕۆ ئەمڕۆ ٢٠ ھەزار و ٦٥ پشکنین کراوە. لەم چوارچێوەیەش دەرکەوتووە سێ ھەزار و ١٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راشیگەیاند: "کۆی ژمارەی ئەو تووشبووانەی کە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە ھەزار و ٤٢ کەسە".
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئامارەکانی کاری وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ژمارەی پشکنینەکان ٢٠ ھەزاری تێپەڕاندووە. ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە چاکبوونەتەوە ھەزار کەسی تێپەڕاندووە. دەرفەت بەم ڤایرۆسە نەدەین و لە ماڵەوە بمێنینەوە".
فەخرەددین کۆجا نووسیوویەتی: "سوپاسی لاوان دەکەم بەھۆی نیشاندانی ئەو ھەڵوێستە نموونەییە کە لە چوارچێوەی رێکارەکان گیراوەتەبەر".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن