Zeynep Rakipoğlu,Hatice Şenses Kurukız,Güç Gönel
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان زانیاری پێویستی لە وەزیری تەندروستی وڵاتەکەی، فەخرەددین کۆجا وەرگرت کە سەردانی تاقیگەی دروستکردنی ڤاکسینی ناوخۆیی دژی کۆرۆنای کردبوو.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە شاری تەکیرداغ ئەو تاقیگەیەی بەسەرکردەوە کە تێدا کارەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی تورکیا لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پەرەی پێ دەدرێت و زانیاری لە بەرپرسانی تاقیەگەکە وەرگرت.
کۆجا لە دوای ئەوەی تاقیگەکەی بەسەرکردەوە، بەمەبەستی پێدانی زانیاری لەسەر کارەکان، پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدا.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا مژدەی ئەوەی بە سەرکۆمار ئەردۆغان دا کە دەستیانکردووە بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە لە ماوەی یەک ھەفتە تا ١٠ رۆژ دەستدەکەن بە کارەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسین لەسەر مرۆڤ.
لە بەرامبەردا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی ناوخۆیی گوتی: "پیرۆزبایی دەکەین، بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە سوپاسگوزاری ھاوڕێیانم دەکەم".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھیوادارم بە زووترین کات بەرھەمھێنان دەستپێبکات و دەستبکەین بە قۆناغی کوتانی خەڵکی".