Barış Gündoğan
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له توركیا، هه‌زار و ٨١٥ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٧٢ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە. به‌پێی زانیارییه نوێكراوهكان، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا لە توركيا، ١٠١ هەزار و ٤٠٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٨١٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.
له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٥٠٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه. كۆى گشتیى ٣٠٤ هەزار و سێ تووشبوو لە ڤایرۆسەکە چاكبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٢ مليۆن و ٤٠٨ هەزار و ٣١٢ پشكنينى ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٤٧ هەزار و ٤٩٣ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٢٩٦ حاڵه‌ت. هاوكات ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٢٧ نەخۆشن و ژمارەى كه‌یسه چالاكەكان ٣٤ هەزار و ١٩٤ن.
به‌پێی زانیارییه ههفتانهكان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥,٩ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٧ـه. رێژەى پڕبوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٥،٤ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٧ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٤ـه.
- "ناچارین ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا کەم بکەینەوە"
له په‌یامێكیشدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا، رایگەیاندووە: "ئه‌مڕۆ هه‌زار و ٥٠٠ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەزار و ٨١٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراون. ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره، به جێگیری ماوه‌ته‌وه. ناچارین ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە کەمبکەینەوە، با پێکەوە پابەندبین بە رێنماییەکانەوە و بە یەکگرتوویی بەرەنگاری ڤایرۆسەکە ببینەوە".