Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە رایگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 110 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و 56 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 186 کەس لە ڤایرۆسەکە، چاكبوونەتەوە.
تا ئێستا 426 هەزار و 634 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 254 كەس گیانیان لەدەستداوە و 360 هەزار و 477ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.