Yıldız Nevin Gündoğmuş
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٣ ھەزار و ٢١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٣ ھەزار و ٢١٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٠٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمارکراوە.
راگەیەندرا کە لە تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٩ کەس لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٤٧٠ کەس.
راشگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٢١١ کەس، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٨٣ ھەزار و ٨٦٨ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر گوتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە لە ئاستی کۆنترۆڵکراودایە. پێویستە ژمارەی نەخۆشی نوێ کەمبکەینەوە. ئەمەش بەپابەندبوون بە رێکارەکان دەبێت".