Hatice Şenses Kurukız,Berk Özkan
03 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند: "ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له ده‌ست تیرۆریستاندان له سووریا، یان به‌و شێوه‌یه‌ی بەڵێنمان پێ دراوە له تیرۆریستان پاك ده‌كرێنه‌وه یان خۆمان ده‌چین و ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له رێگای په‌خشی راسته‌وخۆوه له كۆشكی وه‌حده‌دین له ئیستانبوڵ به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكوو سه‌قامگیری له باشووری سنووره‌كانیان به‌دی نه‌یه‌ت، به شێوه‌یه‌كی چالاك له ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان، گوتی: "هۆكاری ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه توركیا به ته‌واوی له چه‌قی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كانی جیهاندایه كه‌چی هێشتا له‌سه‌ر پێی خۆیه‌تی بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی و ژێرخانه پته‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و به‌كارهێنه‌ره‌كانی ئه‌وان ورته‌یان له ده‌م نایه‌ته ده‌ر، كه‌چی كه باس دێته سه‌ر توركیا پره‌نسیپه ئاكاری و یاسایییه‌كان وه‌لاوه ده‌نێن؛ كه‌چی واش نه‌یانتوانیووه رێگه‌مان لێ بگۆڕن و ناشتوانن".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك قبوڵ ناكه‌ن كه ببێته هۆی دروستبوونی تراژیدیایه‌كی نوێ له ئیدلب و گوتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا له ده‌ست تیرۆریستاندان له سووریا، یان به‌و شێوه‌یه‌ی بەڵێنمان پێ دراوە له تیرۆریستان پاك ده‌كرێنه‌وه یان خۆمان ده‌چین و ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".