Selma Kasap
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١١٤ ھەزار و ٨٥٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، ھەزار و ٤٤٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٤ ھەزار و ٨٥٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام، ھەزار و ٤٤٢ حاڵەتی تووشبوون بەو ڤایرۆسە تۆمار کراوە.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٣ تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە و دۆخی تەندروستی ھەزار و ٤٥٥ کەسیش ناجێگیرە.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ھەزار و ٥٠٦ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و کۆی گشتی چاکبووان لەو وڵاتە گەیشتە ٢٨٢ ھەزار و ٦٥٧ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستی تورکیا فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی تووشبووان کە دۆخیان ناجێگیرە ئەمڕۆ ھەزار و ٤٥٥ کەس بوو. ئەمڕۆ دووبارە ژمارەی چاکبووان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تووشبوان زیاتر بوو. بە پابەندبوونمان، بە یەکەوە توانیومانە دۆخەکە جێگیر بکەین".