Hasan Namlı
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
دیاربه‌كر – AA
ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له ژێر ناوی "میزۆپۆتامیا- خاكه داستانییهكان" به جیهان ده‌ناسێندرێت.
باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا كه به شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كانی به‌ناوبانگه و دیمه‌نی كلتوری باخچه‌كانی ههڤسێل و قه‌ڵای دیاربه‌كر، چیای نه‌مرود له ئادیه‌مه‌ن و گۆبه‌كلیته‌په له ئورفا كه دێرینترین په‌رستگایه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ١١ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه خراونه‌ته لیستی میراتی جیهانی له‌لایه‌ن یونسكۆوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی و گه‌شتیاری دیكه‌یشی خراونه‌ته لیستی میراتی كاتی جیهانی.
باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كه به شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییه‌كانی به‌ناوبانگه و دیمه‌نی كولتووری باخچه‌كانی ههڤسێل و قه‌ڵای دیاربه‌كر، چیای نه‌مرود له ئادیه‌مه‌ن و گۆبه‌كلیته‌په له ئورفا كه دێرینترین په‌رستگایه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ١١ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه خراونه‌ته لیستی میراتی جیهانی له‌لایه‌ن یونسكۆوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنه‌واری مێژوویی و گه‌شتیاری دیكه‌یشی خراونه‌ته لیستی میراتی كاتی جیهانی. ( Hasan Namlı - ئاژانسی ئانادۆڵو )
هه‌ریه‌ك له ئاژانسه‌كانی بواری په‌ره‌پێدان كاراجاداغ، ئیپه‌كیۆڵو و دیجله به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌ی ناوچه‌ی گاپ له رێگای ئه‌و پڕۆژه سێ ساڵیانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن دیاربه‌كر، ئورفا، عه‌نتاب، ئادیه‌مه‌ن، كلیس، ماردین، باتمان، سێرت و شرنه‌خ له سه‌ر ئاستی جیهان بناسێندرێن.
سكرتێری گشتیی ئاژانسی په‌ره‌په‌دانی كاراجاداغ، حه‌سه‌ن ماراڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو به چه‌ندین شوێنه‌واری نهێنی ده‌وڵه‌مه‌نده، گوتی: "ژێرخانی گه‌شتیاری ناوچه‌كه به ته‌واوی داده‌نێین. به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ناوچه‌كه له سه‌ر ئاستی جیهان چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانیش پێشكه‌شی گه‌شتیاران ده‌كه‌ین".