02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
هه‌ولێر – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''کاتێک ئەو خاڵانەی قەیران یەک دەخەن کە لە سووریاوە تا دەریای ناوەڕاست و قەفقاز درێژ بوونەتەوە، دەبینن ئەو وێنەیەی دروست دەبێت هەوڵدانە بۆ گەمارۆدانی تورکیا''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له كۆنیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه کاتێک ئەو خاڵانەی قەیران یەک دەخەن کە لە سووریاوە تا دەریای ناوەڕاست و قەفقاز درێژ بوونەتەوە، دەبیندرێ ئەو وێنەیەی دروست دەبێت هەوڵدانە بۆ گەمارۆدانی تورکیا'، به‌ڵام ئه‌وان لە کاتێکدا یەکپارچەیی توركیا و یەکێتیی گەل و هێزی دەوڵەت دەپارێزن، لە لایەکی دیکەوە ئەو هەنگاوانەیان ناوه کە ئەو گەمارۆیە دەشکێنن.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سه‌باره‌ت به پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌ردوو سوپای ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیاش گوتی: "تا رزگارکردنی قەرەباغ (له‌لایه‌ن سوپای ئازه‌ربایجانه‌وه) ئەو خەباتە درێژەی دەبێت''.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سووریا هه‌ڕه‌شه‌یان له توركیا ده‌كرد، گوتی: "ئەوانەی لە دەریای ناوەڕاست هەڕەشەی بەتاڵیان لە وڵاتەکەمان دەکرد و هەنگاویان بۆ دواوە نەدەنا، ناچاربوون گوێ بگرن بۆ بانگەوازی دیالۆگمان. ئەوانەی لە سووریا حساباتی هەڕەشەکردنیان لە ئێمە دەکرد، دەبێت بیبینن کە چانسی سەرکەوتنیان نەماوە. لە هەر شوێنێک هەڕەشە لە وڵاتەکەمان کرا بۆ ئێمە شوێنی ئۆپەراسیۆنە''.