Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٣ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٩ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ٢٠٧ ههزار و ٨٩٧ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ پێنج ههزار و ٢٦٠ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٥٠ هەزار و ٥٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. دەرەنجام، هەزار و ٥٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٩٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ١٩ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، سێ مليۆن و ٧٣٣ هەزار و ٢١٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٠٧ هەزار و ٨٩٧ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە پێنج هەزار و ٢٦٠ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، هەزار و ١٥٢ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن٤٠٠ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٨٥ هەزار ٢٩٢ نەخۆش.
- هەڵسەنگاندنى وەزيرى تەندروستيى توركيا
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "رێژەى پڕبوونى چاودێرى چڕ لە ماوەى مانگێكدا لە نێوان سەدا ٥٩ بۆ سەدا ٦١ە. بە هێندەی ئەو نەخۆشانەى كە نەخۆشخانە جێدەهێڵن، نەخۆش لە نەخۆشخانەكان دەخەوێنين. دۆخەكە بۆ نەخۆشەكانى ژێر ئامێرى هەناسەدانى دەستكرديش بەهەمان شێوەيە. لەو پێنج پارێزگايەى كە لە هەڵكشانى حاڵەتەكانى تووشبوون لە پێشەوەدان، لە دوايين سێ رۆژدا بە رێژەى لەسەدا حەوت حاڵەتى تووشبوونى كەمتر تۆماركراوە. چەند كەسين لە دژى پەتاكە".