Sarp Özer
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار، سەبارەت بە گرژییەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رایگەیاند "بەڕێز ماکرۆن بەنزین دەکات بە کێشەکانی ئێرەدا. ئەوەش تا دێت چارەسەر درێژدەکاتەوە. ئەوەی دووچاری خەیاڵپڵاوی بووە ماکرۆن خۆیەتی. هەوڵدەدات رۆڵی ناپلیۆن ببینێت کە سەد ساڵ پێش ئێستا مردووە، بەڵام هەموو بەیەکەوە دەیبینین کە توانا و ئیرادەی ئەوی نییە".
لە دیدارێکیدا لە گەڵ کەناڵی تەلەڤيزیۆنی چەناڵ چواری بەریتانی، ئاکار هەڵسەنگاندنی بۆ دوواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
سەبارەت بە توانا و دەسەڵاتی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بەسەر پەرەسەندنەکان، ئاکار رایگەیاند "یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتی یاسا دانان، گۆڕینی یاسا و دیاریکردنی سنوورەکانی نییە".
سەبارەت بە کۆبوونەوە تەکنیکییەکانی نێوان شاندە سەربازییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە بارەگای ناتۆ، خولوسى ئاكار گوتى: "یۆنان-ی دراوسێمان لە رێگەی چەند مەرجێکی پێشوەختەوە کۆبوونەوەکان دوادەخات. بەڵام ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی کۆبوونەوەکان دەکەین".
هەروەها سەبارەت بە گرژییەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئاکار رایگەیاند: "بەڕێز ماکرۆن بەنزین دەکات بە کێشەکانی کێشەکانی ئێرەدا. ئەوەش تا دێت چارەسەر درێژدەکاتەوە. ئەوەی دووچاری خەیاڵپڵاوی بووە ماکرۆن خۆیەتی. هەوڵدەدات رۆڵی ناپلیۆن ببینێت کە سەد ساڵ پێش ئێستا مردووە، بەڵام هەموو بەیەکەوە دەیبینین کە توانا و ئیرادەی ئەوی نییە".