Ömer Faruk Cebeci,Emre Ayvaz,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
08 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
ته‌رمی ژنێكی سووری دووگیان و منداڵه 10 مانگییه‌كه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی دارستانی شارۆچكه‌ی كاینارجای ساكاریا كوژرابوون، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ پزیشكی دادوه‌ری ئیستانبوڵ و ته‌واوبوونی كاره‌كانی توێكاری برانه‌وه بۆ شاره‌كه.
پزیشكی دادوه‌ری ئیستانبوڵ، كاری توێكاری بۆ ته‌رمی ئه‌مانی ئالراهمون (20 ساڵ) و منداڵه 10 مانگییه‌كه‌ی خه‌ڵه‌ف ئالراهمون ته‌واوكرد.
ته‌رمه‌كان به ئۆتۆمبێلی تهرمگواستنهوهی شاره‌وانی ساكاریا گوازرانه‌وه بۆ گۆڕستانی یۆرگاڵهر و، له‌لایه‌ن پارێزگار عیرفان باڵكانڵیئۆغڵو و باوكی ژنه‌كه خالید ئالراهمون و براكانی مه‌حمود و ئیسماعیل ئالراهمونهوه پێشوازیكرا و، له مه‌یتخانه دانران.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه سبه‌ینێ له پاش نوێژی جه‌نازه، ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی شاری ئیدلبی سووریا ده‌كرێنه‌وه.
خالید ئالراهمون، كه هاووڵاتییه‌كی سووریه و له شارۆچكه‌ی كاینارجا ده‌ژی، دوێنێ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له كار ته‌ماشای كرد ژنه دوو گیان و منداڵه 10 مانگییه‌كه‌ی له ماڵه‌وه نین، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانێكی زۆر نه‌یتوانیبوو بیاندۆزێته‌وه، پاشان جه‌ندرمه و پۆلیسی ئاگاداركردبووه‌وه ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌گه‌ڕان كردبوو.
پاش گه‌ڕانێكی زۆر ته‌رمی ژن و منداڵه‌كه له ناوچه‌یه‌كی دارستانی ناوچه‌ی بیرلیك دۆزرانه‌وه و، دوو كه‌سیش به‌ناوه‌كانی ب.ك و ج،ب ده‌ستگیركران و گوازرانه‌وه بۆ دادگای سزای سوڵحی كاینارجا.