İlkay Guder,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
08 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە عێراق و سووریا زۆر لە ئاستێکی بەرزدان. من لەو رووەوە زۆر گرنگی بە کۆبوونەوەکەمان دەدەم. بۆ ئەو ئیرادەیەش کە تا ئێستا نیشانتانداوە، بەناوی خۆم و گەلەکەمەوە، سوپاستان دەکەم''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی رۆژی دووەمی لووتکەی G-20دا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران، مەهمەت شیمشەک، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک، راوێژکاری میت، هاکان فیدان و جێگری سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن، لە شاندی تورکیا، بەشدارییان کرد.
ئەردۆغان لەو بەشەی کۆبوونەوەکەدا کەبەشێوەیەکی کراوە بەڕێوەچوو، رایگەیاند ''بەر لە هەموو شتێک لە کۆبوونەوەیەکی زۆر جیاوازی لووتکەی G-20داین''.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌و ده‌ره‌نجامه ئه‌رێنیانه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا له ناوچه‌كه فه‌راهه‌میان كردووه و، گوتی: "له راستیدا باوه‌ڕم وایه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له ناوچه‌كه‌دا، بۆ جیهانیش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێته نموونه. چاوهڕوانیهكان زۆرن، به‌دڵنیاییه‌وه به‌هێزبوونی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوانمان به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیيه دووقۆڵییه‌كان سوود به‌خشه بۆ گه‌لی هه‌ردوو وڵات".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێشهاته‌كان له‌رووی په‌یوه‌ندیيه ئابوورییه‌كان و له ئاستی گه‌شتوگوزار و به‌رگریدا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا ده‌گه‌یه‌ننه ئاستێكی زۆر به‌هێزتر و، گوتی: "له هه‌مووشیاندا به‌دڵنیاییه‌وه چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌باره‌ی سووریا و عێراقه‌وه زۆر به‌رزه. من زۆر گرنگی ده‌ده‌م به بۆچوونه‌كانمان له‌و رووه‌وه. به‌ناوی خۆم و گه‌له‌كه‌مه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئیراده‌یه‌ی تا ئێستا نیشانتانداوه".
دوای لێدوانی هه‌ردوو سه‌رۆك، كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌رووی راگه‌یاندندا درێژه‌ی هه‌یه.