Ömer Faruk Cebeci
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2019
ساكاریا – AA
به گومانی ژه‌هراویبوونیان له رێگای ئه‌و خواردنه‌ی خواردوویانه ١٤٣ سه‌رباز له شارۆچكه‌ی ئاداپازار-ی پارێزگای ساكاریا، چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
پارێزگاری ساكاریا رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی فه‌رمانده‌یی لیوای كۆماندۆی حه‌وتی ساكاریا دوای خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه تووشی دڵتهكهڵهاتن، رشانه‌وه، سكچوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شیان بوون.
پارێزگاری ساكاریا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی پێویست ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كه كراون، فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ سه‌ربازانی توشبوو كراوه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان باشبووه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی یه‌كه‌كان كراونه‌ته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری ساكاریادا هاتووە: "پشكنین له نموونه‌ی وه‌رگیراوی خوێن و پاشه‌ڕۆی ئه‌و سه‌بازانه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستیان تێكچووه له‌گه‌ڵ ئه‌و خواردنه‌ی خواردوویانه له تاقیگه‌كان به‌رده‌وامه. هیچ یه‌ك له سه‌ربازه‌كانمان ره‌وشی ته‌ندروستیان خراپ نییه. تاكو كاتژمێر ٢٢:٣٠ به تێكڕایی ١٤٣ سه‌رباز ره‌وشی ته‌ندروستیان تێكچووه، ٦٣یان سه‌رپێیی چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ كراوه و ره‌وانه كراونه‌ته‌وه. ٧٣یشیان خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و حه‌وته‌كه‌ی دیكه‌یشیان خه‌وێندراون".