Semra Orkan,Ramal Abdullah Mahmood
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ – AA
جه‌هه‌په راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریای كه به ناوی "ده‌روازه‌ی كراوه بۆ ئاشتی له سووریا" رێكیخستبوو، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌هه‌په بیری هێناوه‌ته‌وه كه به مه‌به‌ستی سوودگه‌یاندن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا و به تاوتوێكردنی ره‌هه‌نده مرۆیی و سیاسییه‌كانی ئه‌و پرسه خستنه‌ڕووی نموونه‌ی بونیانتهرانه بۆ كێشه‌كانی سووریا كه یه‌كێكه له‌و كێشه هه‌ره گرنگانه‌ی په‌یوه‌ندی به ئاسایش و ئارامی توركیا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، به به‌شداری نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان، دیپلۆماتكار، مامۆستای زانكۆ، رۆژنامه‌وان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌م كۆنفرانسهیان به شێوه‌یه‌كی كراوه له ئیستانبوڵ ئه‌نجامدراوه.
جه‌هه‌په ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێویسته ئامانجی بنه‌ڕه‌تی و له پێشینه‌ی توركیا ببێت به كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كان له سووریای هاوسێ، هێنانه‌دی ئاشتی، ئارامی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا به ره‌چاوكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌نگاونان بۆ ئاشتی له دیدگای سیاسی بۆ سووریا ده‌بێته هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا و ئارامی ناوچه‌كه و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. به پێویستیش زاندراوه هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت دژی ئه‌و رێكخراوانه‌ی به بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی له سووریا له‌قه‌ڵه‌م دراون.
جه‌هه‌په تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته توركیا به گرتنه‌به‌ری رێگای دیپلۆماسی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه شه‌رعییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سووریا و ئیداره‌ی سووریا ئاسایشی خۆی له‌و هه‌ڕه‌شه كردهییانه بپارێزێت كه له سووریاوه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و نووسیوویه‌تی "په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌كانی سووریاوه توركیا نابێت كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سووریا هه‌بێت. ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرژییه فره ره‌هه‌ندانه به كه‌مترین زیان به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت چی زووه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و سووریا بچنه‌وه دۆخی ئاسایی. پێویسته پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای سووریا به دانوستان بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی وڵاتی خۆیان بده‌ن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی هه‌نگاو بنێت و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه بۆ دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان له ئه‌گه‌ری هاتنی لێشاوێكی دیكه‌ی په‌نابه‌راندا.
جه‌هه‌په جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان كردۆته‌وه بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به خه‌ڵكی سووریا كه به هۆی جه‌نگه‌وه ملیۆنەها هاوڵاتی سووریا به زه‌حمه‌ت پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت. هاندانی په‌نابه‌رانی ئاره‌زوومه‌ندی سووریا بۆ گه‌ڕاونه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان دوای هێنانه‌دی ئارامی و سه‌قامگیری له سووریا و دروستكردنی پلان و ستراتیجیتهتێكی گونجاویش بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت له توركیا بمێننه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نقه‌ره و ئیداره خۆجێیه‌كان له‌مباره‌یه‌وه، به ئامانجه لهپێشنیهكان ده‌زانێت.
جه‌هه‌په به پێویستی زانیووه وڵاتانی ناوچه‌كه كه به‌شدارییان له جه‌نگی (ناوخۆیی) سووریادا كردووه له پێناو هێنانه‌دی ئارامی، ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و كۆتاییهێنان به جه‌نگ له‌و وڵاته بكه‌ن به ئه‌وله‌ویه‌ت و پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانی سووریا به گرنگ زاندراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ده‌بێت توركیا به جۆرێك هیچ گومانێك نه‌هێڵێته‌وه باشترین سوود بگه‌یه‌نێت به بونیانتانه‌وه‌ی سووریا و هاوسێیه‌كی متمانه‌پێكراو و پشتیوانی ئاشتی بێت، هه‌روه‌ها نووسراوه "جه‌هه‌په له‌و باوه‌ڕه‌دایه و داكۆكی له‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هێنانه‌دی ئاشتی له سووریا ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌دی دێت. بۆیه پێداگیرانه به پێویستی ده‌زانێت بیرۆكه‌ی رێكخراوی هه‌ماهه‌نگی و ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاری له‌سه‌ر بكرێت. ئه‌م پرۆسه‌یه كه پێویسته سه‌ره‌تا له توركیا، سووریا، عێراق و ئێرانه‌وه ده‌ستی پێ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه بڕه‌خسێندرێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كه‌شی هه‌ماهه‌نگی، سه‌قامگیری و ئاشتی شاد ده‌بێت. له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا زۆر جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه به‌شداری وڵاتانی ناوچه‌كه و پشتیوانی ئاشكرای كاراكته‌ره ده‌ره‌كییه‌كان و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه به گرنگ زاندرا".