Hülya Çorakçı Ertan
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
ئەنقەرە - AA
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "تورکیا ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لەو ١٠ وڵاتەی کە توانیویەتی بەتوانای خۆی نەخشەی کەشتییەکی جەنگی بکێشێت و دروستی بکات و بەردەوام بێت لەسەر ئەو کارە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە رێورەسمێکی ناوەندی پیشەسازی سەربازی ولاتەکەی کرد.
ئەردۆغان لە رێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "تورکیا ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لەو ١٠ وڵاتەی کە توانیویەتی بەتوانای خۆی نەخشەی کەشتییەکی جەنگی بکێشێت و دروستی بکات و بەردەوام بێت لەسەر ئەو کارە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: ""ئەو پێشھاتانەی کە لەبارەی فڕۆکەکانی F-٣٥ ھاتنەکایەوە کە ئێمەیش ھاوبەشین لە پڕۆژەکەدا؛ پێداگیریمان لەو رووەوە زیاتر دەکات".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھەمیشە گوتوومە، ناتوانن سەرکەوتووبن. مادام دێوە نووستووەکەیان بەئاگاھێناوەتەوە، دەبێت دەرەنجامەکەشی قبوڵ بکەن".