Sarmand Hameed
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق، ماتيو توله‌ر و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و خواست و ده‌رفه‌تى په‌ره‌پێدانيان، گفتوگۆى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مريكا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوونە كه تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، پشتگيرى و كارى پێكهوهيى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته عێراقييه‌كانى پێويسته و له‌مباره‌يه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر و هاوكار بێت.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان كردووە كه له چوارچێوه‌ى به‌شێكى ديكه‌ى هاوكارييه سهربازييهكانيدا بۆ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ئه‌مڕۆ به‌شێكيان له پشكى هه‌رێمى كوردستان راده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرد.
لەلاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ستايشى وڵاته‌كه‌ى بۆ پێكه‌وه‌ژيان و تهباييى نێوان پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به گرنگيى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه كرد، هه‌روه‌ها پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمێكى به‌هێزى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقى فيدراڵدا دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و هه‌وڵ و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى كاركردن بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.