Sarmand Hameed
01 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى بەبۆنەی ١٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، عەلی باپیر ئەنجامدا.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستان، عه‌لى باپير، پيرۆزبايی ١٩ههمين ساڵيادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى له ئەمیر و ئه‌نجومه‌نى سياسى و ئه‌ندام و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئيسلامي كوردستان كردووە و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستوون.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عه‌لى باپير، سوپاس و پێزانينى خۆى و كۆمه‌ڵى ئيسلاميى كوردستانى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كردووە بۆ پيرۆزبايى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى.