Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فينلاند، پێکكا هاڤيستۆ و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌نديى فينلاند له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به بواره جياجیاكانى په‌يوه‌ندييه‌كان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، گرنگیی به‌شداریی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بۆ سه‌قامگیریی وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژبە تيرۆر و رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى و گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێ، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيان له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به سه‌ردانى پێکكا هاڤيستۆ، سوپاسى حکوومەتی فينلاندى كردووە كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژبە داعشدا هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، به‌تايبه‌تيش له بوارى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازیى به پێشمه‌رگه و هاريكاريى مرۆيیدا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فينلاند و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى بۆ كۆمپانيا فينلاندييهكان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەته‌وه.
لاى خۆيه‌وه پێککا هاڤيستۆ، وێڕاى خۆشحاڵى به‌م سه‌ردانه‌ى، پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێکشكاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پێشوازيكردن و حه‌واندنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان نيشانداوە، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى هاوبه‌ش و هه‌نگاوه‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسولخانه له هه‌ولێر، دووپات كردووەته‌وه.